وه لَام
به هاری شیله دا ری ئه و ینم !
ده پرسی لێم
"سنووری ووڵاتی ژینم کوێیه ؟"
پێوا نه یه ک نییه بیدۆزمه وه
بیکه مه په یما نه و
شه را بی خه ستی
خۆشه ویستیتی تێدا بخۆمه وه
2005ره زاامینی
هه‌نگ
ئه‌بمه هه‌نگ
له ژێر زه‌ختی ، سمی
ئازاری داسه‌پاوی ئه‌مسال
شیله‌ی ژه‌نگی
دزێوترین زامه‌کان
بۆ پلووره‌ی خه‌بات
ده‌که‌مه هه‌وێنی تێکۆشان
ئه‌مجار
ره‌زا ئه‌مینی
کۆییه1385ی هه‌تاوی
پاکی
له قوڵایی زه‌لکاوی،دڕکاوی
هه‌ره‌س دا
چه‌قڵه سه‌مای
که‌لتووری فرت و فێڵ
داکۆکی فریشته‌ی
ساکاری پاکی
له سێداره دا
داڤگره شه‌هیده‌کانی
مه‌مله‌که‌تی بیری پاسیڤ
حوکمی ره‌جمی
قاتڵانی هه‌وێردی
پاکییان
به‌گوێی مێژوودا دا
ره‌زا ئه‌مینی
کۆییه1384هه‌تاوی
یه‌کێتی
گه‌ره‌کتانه
پشووی‌ژیان
له هه‌واری به‌هاری به‌ختیاری
سروودی سه‌رکه‌وتن بچرێ؟!
سینگی کۆیله‌تیمان هه‌ڵدرێ؟!
با دژی په‌تای که‌رت بوون
سه‌رهه‌لًَبرین
بۆسه‌ربه‌ستی نیشتمان
جێژنی یه‌کێتیمان
رێز لێبگرین
ره‌زا ئه‌مینی
کۆییه1385هه‌تاوی
بڤه
بڤه ترسه..گومانه
په‌پوله‌کان فێری بن تاوانه
ترسان له گیران کوژران
بێ تامن
بێ ئاکامن
هۆره‌ی گۆڕه‌پانی
خه‌باتی گه‌لمانن
بڤه له گۆی زه‌وی
هه‌ڵوێستی فریشته‌کان بتارێنن
له ده‌ریای بیری
رۆڵه‌کانی چاخی سه‌رکه‌وتن
تۆوی ژیربوون
خوورت بوون
به چه‌وسانه‌وه خوونه‌گربوون
بچێنن
ره‌زا ئه‌مینی
...
که پرێسکه‌ی شه‌ونامه‌ی هیوای دیلت کرده‌وه
خۆت له ئامێزی
بووکی هه‌ڵبه‌سته‌دڕه‌کانی دادیته‌وه
که له‌شی شلک و ناسکی
وشه‌کان..
به‌رامه‌ی سڕیان نوانده‌وه
بمبوره
ته‌نیا
دیلی ئازای ترسا‌و
له سامی به‌زین و
تیتاڵی شه‌وه زه‌نگی سه‌رنه‌وی بوون
بۆ ماڵی شه‌ونامه‌ی "دیل رێی هه‌یه
ره‌زائه‌مینی
1383 هه‌تاوی
Sex کر
خه‌لووز رووی "روسبی"کڕ
رێگر..
که شیله‌ی له‌شمت هه‌لێنجا
گووڵی ناسکی جوانیمت
به‌ده‌م دڕکی ناحه‌زی هه‌وه‌س دا
که شاڵاوی دڕی
ده‌سدرێژیت..
ره‌پێچی دا
کاڵای هه‌راجی من
بۆsex فرۆشی
کۆیله(ژن)
تف له‌م سه‌ودایه
قێزله‌م یاسایه
ئه‌رێ؟
له ویژدانی تۆپیوت دا
چی به دیاری پێت دا؟
ره‌زا ئه‌مینی
کۆییه2006زایینی
ولَات
کیاکساری لاسارم بۆ ئه‌ستاندنی ده‌سه‌ڵات
منی ئه‌وینداری پێناسه‌م خاک ولات
سواری ئه‌سپی تۆری
روو له هه‌ڵدێری
هه‌ڵه‌ی وا ناکه‌م نه‌که‌م بروا که‌م
ئالای کوردستان هه‌لکه‌م
که کوردستانم ده‌نگی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبریوه
سه‌نگی له گۆمی بێده‌نگی ڕاناکه‌م
هه‌رگیز ئه‌من
ره‌زا ئه‌مینی
کۆیه2007
خۆکوژی
ئه‌وین له دڵتا،تۆزی ته‌می
مه‌رگی ناوێ
تۆوی شه‌می شایی
له وێرانه شه‌پۆڕی
کۆشکی ناخت باوێ
له ئاسۆی تاسه‌تا
سێره‌ی بۆسه‌ی
بۆ سۆیی تۆفانی مردن ده‌رئاوێ
چا!!
شه‌پۆلی ره‌شبه‌ڵه‌کی
وزه و بزه‌ی "اخوان پالپ"
چۆن خۆ له دێمه‌کاری
داخت داوێ:
"دوستان‌ودشمنانم را می‌شناسم من
زندگی را دوست میدارم
مرگ را دشمن"
ره‌زا ئه‌مینی
کوَییه2006
به‌هاری به‌ندیخانه
به‌هاره هاڕی گه‌رم و گورِی شیعری شنه‌یی. هاواری گرفه‌ی و گری په‌خشانی خه‌نه‌یی چیرۆکی په‌مه‌یی..
له ژوانگه‌ی ڕاسانه‌وه‌ی ئه‌وین و تین سه‌روی سروودی سه‌ربه‌ستی هه‌ڵبڕینه.
هه‌ستیار له به‌هه‌شتی سروشتا خه‌ریکی گوڵ چنینه.ده‌سته‌ملانی بووکی دڵته‌ری خه‌یالێتی بۆنی له‌شی شلک و ناسکی ئایه‌تی بێنه‌هایه‌تی ژیانی شه‌پۆلی هه‌ڵچووی سه‌ر له هه‌ردی پرشگ سواوێتی.
کچی وشه‌ی ده‌م ته‌نک و ته‌نگ سینگ خه‌ده‌نگ دۆی ده‌ستی خه‌یاڵی ئاڵن .بۆشایی شه‌ونامه‌ی هیوای دیل دیلانگێری به‌زمن.
به‌لام شیرن بزه‌م لێره بۆشێداره بۆنی گه‌نیوی هۆشی بۆشی به‌ندیوان به سه‌ر گۆریچه‌ی مه‌رگ و سللول دا زاله ..
به‌زین له ته‌نگ و تاریکی ئێره بزره. باوه‌ر سه‌ربزێوه .به گژداچوونه شه‌ره سه‌ودای سه‌ربه‌سه‌ره ئاڵ و وێری مه‌رگ و ژیان په‌یامهێنه‌رانی په‌تای ئاشتی مه‌رگ و ژین داهێنه‌رانی چه‌کی ته‌وژمی ژان و ئازارای ژیان به‌ره‌و خنکاندنی ژین رێده‌که‌ن سنووری ده‌سکرد رێکده‌خه‌ن سه‌ودای سه‌رشۆری به سه‌ربه‌رزی ده‌که‌ن له ولاتی ره‌شیاندا ته‌م به سه‌ر شان و ملدا دیلانی به‌زمی سه‌رشۆڕییه له سه‌رزه‌مینی سپی ئێمه‌ش دا سه‌ربه‌رزی سروودی سه‌ر شۆڕی ده‌ڵێ
لێره دیل ده‌بێ هه‌ژێنه‌ری گۆمی بێده‌نگی گۆڕستانی دیلخانه بێ هه‌وێنی گری ژیانی بۆ گیانی نه‌مان بێ سامی به‌زین لێی بزر و خووی سه‌ربزێوی هان و هه‌ناسه‌ی هه‌موان بێ ئه‌بێ شنه‌ی حه‌ماسه‌ی تێکۆشان ره‌مزی گوڕ‌و تین په‌یمانی کوت و پڕی هه‌ڵکشان بێ ئه‌شێ‌پارێزه‌ری ئامانجه سه‌وزه‌کان بێ.
تاده‌توانێ ده‌بێ‌وا بێ:
هراسه اراجیف نبافد هزیان نسراید باصیاد سرافکندگی بگلاویزد و هراینه سرفرازی چشد کوله بار تحقیرات و یاسها را فروافکند. جهت فروریزی دیوار استبداد خودباوری را ستاید. هرکول وار عزم راسخش را جزم نماید .و در ره زندگی استوار گام نهد. تا سرانجام دراین ستیز ستمگران گریزان درقهر قحر اتش مقاومتش له شوند و او پیر‌وز پیر‌وز..
به‌لام خۆشه‌ویسته‌که‌م لێره وشه‌ی هێدی به‌هاری که‌لبچه‌ی ژه‌هری زۆردارین بۆیه بمبوره بۆ به‌هاری ئه‌مجاره هه‌روشه‌ی ژه‌هر و ژان ده‌نووسمه‌وه. به جوانی له ناحه‌زی به‌هاری به‌ندیخانه و ئه‌ژدیهاکی سه‌رده‌ممان بۆت ده‌دوێمه‌وه:
ئیمه‌ی سپی له گه‌ل مه‌رگی ره‌شی شه‌وپه‌ره‌ستان سه‌ر هه‌ڵده‌برینه‌وه..
له وه‌رزی به‌هارێکی ئه‌وتۆ دا له به‌هار و گوڵ و خه‌نده بۆت ده‌دوێمه‌وه ..
ره‌زا ئه‌مینی
به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی مه‌هاباد
به‌هاری ۱۳۸۳هه‌تاوی
رێبه‌ندانه
کلوو، کلوو شانازی به له‌نجه‌و نازه‌وه ، به سه‌ر چوارچرا دا ده‌بارێ، داده‌بارێ‌و له زه‌ماوه‌ندی زاوای خه‌ونی کورد‌و بووکی کێل گه‌ردنی کۆمار ،دۆی ده‌ستی تاسه‌ی پاڵه‌و ره‌نجده‌ره.
رێبه‌ندانه
قووڵقووڵاغ، زاوابووک‌و خه‌زایی، کووچکاوری ئاگرێکن ،ده‌مێکه له هه‌ناوی گڕاوی کورده‌وه، نێڵه نێڵێتی.
رێبه‌ندانه، رێبه‌ندان
نیشتیمان سه‌ر‌و پرچی سپی په‌خش‌و په‌رێشان کردووه . ده‌ست‌و په‌نجه‌ی له خه‌نه گرتووه.
ئه‌مڕۆ خه‌نه‌به‌ندانه،خه‌نه‌به‌ندان! گۆوه‌نده، گۆوه‌ند!
ئاپورای، جه‌ماوه‌ر شه‌پۆلان ده‌دا، شه‌پۆل! له هه‌موو لاوه به‌ره‌و بورکانی شۆرشی کورد(سابڵا‌غ) که‌وتوونه رێ، چاوه‌رێن، چاوه‌رێ... پێشه‌وا بێ ، ئاڵای کوردستان هه‌ڵکرێ.
ئه‌مرۆ ئه‌سپه شێی شۆرشه ده‌ئاژوێ ده‌ئاژوێ کاروانی خولیای کورد بگاته جێ.
ئه‌مڕۆ مه‌هاباد ده‌ڵاقه‌ی ئاسۆی سه‌ربه‌ستی له سه‌ر گازه‌رای پشت کردۆته‌وه. له هیچ ره‌شه‌با‌و شێبایه‌ک ناپرینگێته‌وه ئه‌مرۆ ده‌بێ ئاڵای کورد، بشه‌کێته‌وه.
له مێژ بوو، ئاواته سووره‌کان سیس ده‌بوون‌و هه‌ڵده‌وه‌رن .
له مێژبوو، نیشتیمان به‌ره‌ژانی به کۆرپه‌یه‌که‌وه گرتوبوو.
مزگێنی بێ ئه‌مڕۆ کۆماری کوردستان له دایک بوو.
مزگێنی بێ ئه‌مڕۆ کۆماری کوردستان له دایک بوو.
پوشپه‌ر‌و شه‌و تینووی خوێنی یه‌ڵدای هه‌تاون
یه‌ڵدا رازی نازی گزینگی هه‌تاوه. هێمای راسانه‌وه‌ی بارانی ئه‌وینێکی هه‌نگاو وه تاوه.شه‌وی یه‌ڵدا شه‌مه. په‌پووله‌ی ئازادی له ده‌وری تاوڵی ،تاسه‌ی بۆ هه‌ناسه‌ی کورد هه‌ڵداوه.بازی پێغه‌مبه‌ری ئاشتی قاسملووی هزرنوێیه، ده‌غل‌و دانی سه‌وزه، رواوه.یه‌ڵدا په‌یامی له دایک بوونی گزینگێکه که تێده‌کۆشێ تریفه‌ی شیرینی به نیشتمان ببه‌خشێ .ئه‌م گڕه سه‌وزه له گه‌ڵ خودا رواوه. سه‌وزه‌لانی ئامانجی کوردستان خه‌مڵاوه. قاسملوو نه‌وه‌ی نوێیه له جه‌سته‌ی زامه‌وه زاوه.ئه‌وینی کۆڵووییه. تێده‌کۆشێ له شعووری وه‌رزی لایه‌قی روناکی له پرشنگ بدوێ. رێبوارێکی پێناسه تاڵان کراوه، به ده‌وری شه‌می مێژووی هه‌ڵپروکاوا هه‌ڵورسکاوه.بۆ ئه‌وه‌ی مێژوو به سه‌ر سبه‌ی دا نه‌رووخێ .به‌رخوودان له مردن دا نه‌خنکێ ..هاتووه په‌تای سته‌م هه‌ڵگری فرێداوه به هه‌ڵوێستی سووری سته‌م نه‌ویستی ئاگری له دڕک‌و داڵی خه‌ونه‌کانی خوداوه‌ندی چه‌وسانه‌وه به‌رداوه.هاتووه به گژ شه‌و په‌رستان دا بێته‌وه وانه‌ی تێکشکان نالێته‌وه قاسملووی هه‌تاوه و ناتوێته‌وه.
نووری ره‌شی شه‌واره سمی سه‌ر شێتی تینووی خوێنی قاسملووی هه‌تاوه. سه‌ری پڕ شه‌ڕ‌و شووڕی مه‌ستی فرمێسکی چاوه. بۆسه‌ی په‌یاغه ته‌زووی سڕی داوه.
مامۆستا چرا !
پووشپه‌ره پووشپه‌ر..
نه‌که‌ی بروا به شه‌و که‌ی! ئه‌بێ ده‌ست‌و تفه‌نگ رێکه‌ی! ئه‌م رێیه چڕه ئه‌م وه‌رزه هه‌ڵدێره هه‌ڵدێر، ئه‌م رژدانه ئازارن، جه‌سته‌ی ئازادی هه‌لا هه‌لا ده‌که‌ن ،له‌شی هه‌تاو هه‌نجن هه‌نجن ده‌که‌ن .کرێوه‌ن به‌رێوه‌ن ته‌زووی سڕی مه‌رگ به سه‌ر وه‌رزی به‌هار‌و پرشنگ داده‌که‌ن.
مامۆستا بروا!
پووشپه‌ره پووشپه‌ر ..
ئه‌م شه‌وه زه‌نگانه تۆی هه‌تاو شه‌هید ده‌که‌ن
مامۆستا هیوا!
ئه‌وانه خوای زام‌و ئازاری تاسانی مێژوون .گورگه مێشن. رنووی شه‌وه‌ی شه‌ون .شه‌ر به هه‌تاو ده‌فرۆشن .تروسکه‌و روناکی هه‌ڵده‌لووشن .داخ که‌سه‌ر به کورد ده‌نۆشن. شه‌مشه‌مه کوێره‌ن .شه‌م تۆرێنن .ئازادی ده‌خنکێنن .هه‌ڵۆ ده‌گلێنن. ته‌لانی ژان‌و ئازاری ژینن .پف له چرا ده‌که‌ن .هیوا خامۆش ده‌که‌ن .هه‌ناسه ونجر ونجر ده‌که‌ن .
دایه نیشتمان تاجه گووڵینه‌ی ئاڵای کوردستان به ده‌سته‌وه، له سه‌ر کێلی هه‌تاوه‌وه ،وا سه‌رداری نازداری دمکراتم ده‌دوێنێته‌وه.
مامۆستا قاسملوو !
هه‌تاوی بیرت هه‌ر ده‌م دڕ به تۆفی شه‌وه زه‌نگی بێدادی ده‌دا .سروه‌ی رێبازی ئازیزت له گه‌ڵ له دایک بوونی زارۆکانی کورد به تاو خۆ به جه‌سته‌یان دا ده‌کا.
به بۆنه‌ی 18 ساله‌ی شه‌هیدبوونی قاسملوو
ره‌زا ئه‌مینی
کۆیه 22/4/1386
وه‌رزی ئاشقی ئه‌مجاره
شه‌وه زنگێکه شه‌ڕانخێوی نه‌شئه‌ی شه‌و باوه‌ش باوه‌ش شێی شه‌یداییمان هه‌ڵده‌لووشن .په‌تای هاوتای شیر له مه‌مله‌که‌تی ئه‌وین ده‌سوون .ئاسۆی ئیمپراتۆری روناکی به خۆله‌مێش ژینان ده‌به‌شن .کاروان کاروان شه‌پۆلی هیوا هه‌ڵده‌پروزێنن .چه‌پک چه‌پک گووڵی نیشتیمان ده‌ژاکێنن .هه‌ر سه‌رکرده‌ی مه‌مله‌که‌تی گووڵستان،هه‌ر سه‌ر قافڵه‌ی کوردستان‌مان لێده‌فرێنن .هه‌ر وڵات ،هه‌ر شۆرشمان ده‌گلێنن .
له مێژه ئاشقانی سه‌رزه‌مینی سه‌روه‌ری گزینگن ،شه‌خته‌و هه‌ڵه‌مووت هه‌ڵده‌دێرن ،دووڕگه‌ی حه‌زی سه‌وزییان به سه‌مای نابه‌زین راده‌چڵه‌کێنن.له هه‌ر شوێنێ شێبا تۆفیان به سه‌ر دا ده‌بارێنێ ،شکێنه‌ری تاپۆی شه‌و به‌ره‌و ئاسۆی تیشک له شاڵاوی شه‌هوه‌تی شا‌و سوڵتان سڵ ناکه‌ن .له بازنه‌ی به‌سته‌ڵه‌کی شکانا هه‌ر تاسه‌ی ماچی پرشنگ ده‌که‌ن ،له سه‌رکه‌وتن گومان ناکه‌ن .هه‌ر ده‌رۆن‌و چپه‌ی رازی شوڕشی شه‌هید به گیانی شۆرشی نوێ‌دا ده‌که‌ن .دێن‌و به‌ره‌و وه‌رزی به‌هاری ئه‌مجاره که له ئامێز گرتنی کیژی نازداری کۆماره رێده‌که‌ن.
وه‌رزی ئاشقی ئه‌مجاره پێشه‌وای سه‌رکۆماره .پشکۆی شوڕشه نه‌مره‌کان له چاویدا گه‌شاوه دیاره .ئه‌مجاره شووره‌ی عاسی خانی ته‌یاره .سروودی سه‌ربه‌خۆیی شێخه‌کانی شه‌مزینی، پێران‌و به‌رزنجیم پڕ به گه‌رووی چوارچرا کۆماری دێمۆکراتیکی کوردستان هاواره .هه‌نسکی نسکۆکان ئه‌مجاره کریته،ناله‌باره.
ره‌زا ئه‌مینی کۆیه 2/11/1386
سڵاو له پێشمه‌رگه
کیاکساری لاساری بۆ ستاندنی ده‌سه‌ڵات ئه‌وینداری پێناسه‌مان خاک وڵات
روونتر له ئاو به‌تاوتر له هه‌تاو هه‌توانی هه‌نگاو هه‌ڵدانی به پرتاو هیوای خرۆشاو پێشه‌نگی پێشکه‌وتن پێشمه‌رگه!
بێره‌وه چرپه‌ی بۆ ترپه‌ی دڵت دوانی دایه نیشتمان وه‌به‌ر وزه‌ت که‌وه وا ده‌ڵێته‌وه :هه‌ر که تیتاڵی شه‌وه زه‌نگی به‌زین گێچه‌ڵی تاریکی ته‌زین به سه‌رماندا سه‌پا هه‌ر که بورکانی روخێنه‌ری له ئه‌سپی تۆری شۆرش دابه‌زین داوه‌ڵی تۆف‌و ترسی هێنا بۆ هه‌ر مانی نیشتمان ئه‌وینی پڕ له تینی دژی داڕمان بووی ده‌ریای شۆرشت له سینگماندا چانده‌وه ئێمه‌ش وه چیای چرَِی وره‌و بڕوا‌و هیوات هه‌ڵوروسکاینه‌وه بۆیه قه‌ت دانه‌رووخاینه‌وه.
پانتایی بێسنووری ژیان شووره‌ی بروای کوردستان خاکه‌لێوه‌ی کڕێوه‌ی شه‌ڕانخێوی تۆرێن سه‌وزه‌ڵانی هزری خه‌زانی خه‌زه‌ڵوه‌ری مردن رمێن.رچه‌شکێنی ئاخێزی ره‌وه‌ز به‌زێن تۆف فه‌وتێن بێره‌وه نازی پڕ له رازی لوتکه‌ی چیاکان به سه‌رکه‌وه داستانی ڕاسانی تۆیان له دڵدایه له پێده‌شت‌و نواڵه‌و گه‌رمێنه‌کان وه‌سه‌رکه‌وه رۆمانی به‌رخوودانی قاره‌مانی ئازای ترسا‌و له سامی به‌زینیان له لایه چه‌م و رووبار‌و کانیاوه‌کان بدوێنه‌وه له قاقای هه‌ناویان بفڕه‌وه له هه‌تاو‌و زه‌رده‌په‌ڕ‌و شه‌و سه‌رکه‌وه و ا ده‌ڵێنه‌وه شه‌که‌تی رێی خه‌بات قه‌ت نۆچی به پێشمه‌رگه دا نه‌دایه‌وه .شا له نزای ماندویه‌تی ورد به‌وه ده‌ڵێ هه‌رگیز وره‌ی نه‌بۆته‌وه له نوێن‌و بانی دڵی گه‌رمی پێشمه‌رگه یا جه‌سته‌ی سپارتاکۆسی کورد خزێته‌وه
ته‌وار‌و هه‌ڵۆی نیشتیمانه‌که‌م !
ناسنامه نیشانه‌ی بوونی وڵاته‌که‌م !
بێره‌وه ده‌سته‌ملانی رابه‌رانی ژیانت دێکۆمینتاژی خه‌باتی خوێناوی گوڵانی به‌رۆکی ولاتی کوردستان شه‌هیدان به‌وه به پێوه به‌ره‌و سه‌ربه‌ستی به‌رێوه ئه‌م به‌سته‌یه ده‌چڕنه‌وه
شه‌نگه سوارانی ئازادی ستێن !
رێبوارانی وه‌یشوومه‌ی مردن به‌زێن!
میداڵی ئاڵای به خوێن ئاڵی میدیا له سه‌ر یاخه‌مان بچننه‌وه.
به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان
ره‌زا ئه‌مینی
26/9/1387
چاوت
ئه‌مه‌وێ
له رازی ره‌وه‌زینی چڕی
چیای چاوتا
تریفه‌ی مانگی رووخسارت
به‌ره‌و بێسنوورترین
لووتکه‌ی جوانی دونیا
بۆم ببێته رێنما
ده‌مه‌وێ
سیحری ره‌شترین هه‌تاوی ژیان
یه‌که‌م شه‌پۆلی
نازی چاوی ره‌شی تۆ
بکه‌مه قوبڵه نما
تابلۆکانی به‌ند
ره‌شبه‌له کی تابلۆکانی به‌ند دیلانی به‌زمی ماڵی دڵی دیلن
(1)
داوه‌ڵی چرنووکن
له بینه قاقه‌ی سبه‌ی
کوێره گرێکانی
چقڵی چاوی وزه‌ی
مه‌رگه ساتی ساته‌کانن
نه‌خته نه‌خته ته‌مه‌ن قوتدانن
دڵۆپ دڵۆپ خوێنی ژیان چۆرانن
هێدی هێدی مرۆڤ سوتانن
مۆته‌ی ئه‌هریمه‌نی
تک ..تکی کاتژمێری
بان دیواری کووپه‌ی
(2)
وانه‌گه‌یشته پیتی بێ
کڵپه‌ی گڕی دڵی
به شه‌ونمی
شینی چاوی
نه‌و نه‌مام ده‌ڵێ:
بابه ئیترنابێ
به‌ندی بێ
هه‌ر له خه‌ونمدا
له هێڵانه‌ی دڵمدابێ
(3)
تێل دڕکی یاغی
سه‌ر دیواری تاغی
نه‌بوو به ئامراز
بۆ ئازاری قه‌ڵای راز
بویه پرده باز
بۆ دیلی ئازادیخواز